لێکۆڵه‌رێکى ئه‌مریکایى ده‌ڵێت ، له‌کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆنى سورى یه‌کجار زۆر ناکۆکى له‌ناودایه و هیچ ده‌ستڕۆیشتوو نین، واشینگتۆن هێزێکى وه‌کوو کوردانى له‌ڕۆژئاواى کوردستان له به‌ر چاو نه‌گرتووه .
( موتولو چیڤرى ئۆغڵوو ) ڕۆژنامه‌وان و شرۆڤه‌کارى نیشته‌جێ له واشنگتۆن، له نووسینێک دا به ژێر ناوى “کاتى ئه‌وه‌ى هاتووه که ئه‌مریکا کوردانى ڕۆژئاوا له‌ئامێز بگرێت” که له وێبسایتى ( سیئێن‌ئێن ) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتووه، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له کاتى ده‌سپێکى ئاڵۆزیه‌کانى سوریا له‌مانگى مارسى 2011ه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌ک له لێگه‌ڕین دایه . به‌ڵام له حاڵێکدا ئۆپۆزسیۆنى سوریا ناکۆکى زۆریان له ناودایه ، واشنگتۆن هێزێکى وه‌کوو کوردانى ڕۆژئاوا له به‌رچاو ناگرێت .
ئه‌و نووسه‌ره هه‌روه‌ها ده‌نووسێت ؛ کوردان ئه‌منترین ناوچه‌کانى سوریا به‌ڕێوه ده‌به‌ن و بۆ په‌یوه‌ندى باشتر له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا هه‌وڵى زۆریان داوه . کاتى ئه‌وه‌ى هاتووه که واشنگتۆن ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێت سوریایه‌کى ره‌نگین که ئاشتى تێدا سه‌قامگیر بووبێت ببینێت، کوردان له سوریه باشترین هاوڕێن له‌و ڕێگایه‌دا .
( چیڤرى ئۆغڵوو ) ده‌شنووسێت ؛ به پێچه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ، کورده‌کانى سوریا یه‌کگرتوون . به‌م دواییانه‌ش دوو گرووپ، ئه‌نجومه‌نی گه‌لى رۆژئاواى کوردستان و ئه‌نجومه‌نی گه‌لى کورده‌کانى سوریا یه‌کیان گرتووه و رایانگه‌یاند که وه‌کوو هاوپه‌یمان به‌شدارى کۆنفڕانسى ئاشتى جنێف 2 ده‌بن .
به وته‌ى ( چیڤرى ئۆغڵوو )، راستى ئه‌وه‌یه که کوردان هه‌وڵیان داوه که وڵاتى خۆیان بپارێزن و سیسته‌مى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دابمه‌زرێنن . ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ناخوازن به نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نه‌کانى دیکه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د بکه‌ن نایه‌ته ئه‌و مانایه که له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانن .
ناوبراو ڕاشده‌گه‌یه‌نێت، بیرکردنه‌وه‌ى به‌وشێوه‌یه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر پێگه‌یه‌ک بۆ کوردان له‌لایه‌ن تورکیا و هاوپه‌یمانانى ئه‌مریکا بۆ به‌شدارى نه‌کردنى کوردان له جنێف 2 ئاڵۆزتر کردووه .
( چیڤرى ئۆغڵوو ) شاره‌زا له‌پرسى کورد ده‌ڵێت :” یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل ( YPG ) شایانى ئه‌وه‌یه که به‌و به‌رخۆدانه‌ى له به‌رامبه‌ر گرووپه تووندڕه‌وه‌کان کردوویه‌تى به فه‌رمى بناسرێت . به‌رخۆدانێک که تێیدا ژنانى شه‌ڕڤان ڕۆڵیکى به‌رچاویان گیڕاوه “.
ئه‌و نووسه‌ره له کۆتاییدا ده‌نووسێت ؛ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانى به قازانجیانه که کوردان له‌به‌رچاو بگرێت و پێشوازى له به‌شدارى سه‌ربه‌خۆییان له کۆنفڕانسى جنێف 2 دا بکات . کۆنفڕانسێک که گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى سوریا له‌به‌رچاو نه‌گرێت، هیچ ڕێکارێکى سه‌قامگیرله‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت .
کوردان له ئاستى جیهاندا یه‌کگرتوویى خۆیان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى کوردستان نیشان داوه. کاتى ئه‌وه هاتووه که واشنگتۆنیش به‌شدارى یه‌کگرتوویه‌که‌یان بێت .